AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٦ ١١:٥٨

دوایین هەواڵ لە شەڕی فەلەستین؛

هەوڵی رژێمی زایۆنی بۆ دزە کردنە نێو غەززە/بەخێر هاتن بۆ جەهەندەم

هەوڵی رژێمی زایۆنی بۆ دزە کردنە نێو غەززە/بەخێر هاتن بۆ جەهەندەم

ئیسرائیل سەرەڕای هەوڵی بەردەوام بۆ دزەی زەوینی بۆ کەرتی غەززە، لە بەرانبەر هێزەکانی حەماس ئیفلیج بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسرائیل بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک پاگەندەی کرد کە شەوی چوارشەممە ئۆپراسیۆنێکی زەوینی لە کەرتی غەززە، نزیکی گەڕەکی شوجاعیە ئەنجام داوە و دواتر کشاوەتەوە.

هەواڵنێری ئەلمەیادین لە ئەو بارەوە ڕاپۆرتی دا: هێزەکانی بەرخۆدان هەوڵی سەربازانی ئیسرائیل بۆ دزە لە نێو کەرتی غەززە لەلای بەیت حانون و دەیرەاڕیجیان شکست دا.

لە ساڵی 1993 عەمیر هاس هەواڵنێری هائارتس بۆ ڕووماڵی هەواڵ چووبووە غەززە و لەوێ مایەوە. ئەو لە ئەوەی کە لە غەززە چ تێدەپەڕێت ڕاپۆرتی دەدا و وتبووی کە لە نێو ڕای گشتی و خەڵکدا لە ئیسرائیل باوە کە لە جیاتی ئەوەی کە بڵێن بۆ جەهەندەم دەڵێن بڕۆ بۆ غەززە، لە بەر ئەوەی کە ئەوێ وەکوو جەهەندەمێک وابوو بۆ ئەوان.

ئێستاش ئەگەر لەبەرچاوی بگرین ئەرتەشی داگیرکەر بە هەر ئامانجێک بچێتە غەززە ئەبێ پێی بڵێیت کە بەخێر هاتی بۆ جەهەندەم، ئەو جەهەندەمەی کە خۆتا چێتان کردووە.

News ID 47828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha